دوای ئه‌وه‌ی له‌لای سوودانییه‌وه پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به چه‌ق به‌ستوویی مایه‌وه، پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاری دا هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان, هه‌ریه‌كه له نوری مالیكی و هادی عامری و فالح فه‌یاز په‌یوه‌ندییان به باره‌گای بارزانی و سه‌ركردایه‌تی پارتی كردووه تاوه‌كو نه‌رمی بنوێنن و هه‌ڵوێستیان توند نه‌بێت.
هه‌ربه‌پێی زانیارییه‌كان، به‌ڵێنیان داوه كه سه‌رجه‌م كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌ركرده سووننیه‌كانیش داوایان له پارتی كردووه كه بڕیارێك نه‌دات توند و قورس بێت بۆ عێراق و ده‌رفه‌تێك بدات به حكومه‌تی عێراقی بۆ ئه‌م چه‌ند ڕۆژه.
وەڵام بدەوه