ئەنجوومەنی باڵای فتوا لە هەرێمی كوردستان، لەبارەی كڕین و فرۆشتنەوەی شوقە فەتوای نوێ دەردەكات و جەخت دەكاتەوە ئه‌و شوققه‌و خانووانه‌ی كه ته‌نیا له‌سه‌ر نه‌خشه بوونیان هه‌یه و هێشتا دروست نه‌كراون كڕینیان له‌ده‌ستی یه‌كه‌م دروسته، به‌ڵام فرۆشتنه‌وه‌یان پێش ته‌واو بوون و وه‌رگرتنیان دروست نییه.
ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی كوردستاندا كە سەر بە یەكێتی زانایانی ئیسلامی كوردستانە بڵاوی كردەوە: "دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیان پرسیاریان كرد سه‌باره‌ت به حوكمی فرۆشتنه‌وه‌ی شووقه و موڵك له‌و شاره تازانه‌ی كه دروست ده‌كرێن، كه هێشتا وه‌ریان نه‌گرتووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یان هه‌ر ده‌ست به دروستكردنی نه‌كراوه و ته‌نیا له‌سه‌ر نه‌خشه بوونی هه‌یه، یان ده‌ستپێكراوه به‌ڵام هێشتا ته‌واو نه‌بووه و وه‌رینه‌گرتووه، كه له ئێستادا بووه‌ته دیارده‌و چه‌ندین ده‌ست ده‌كات."
ئاشكراشی كردووە، لەسەر ئەم پرسە گەیشتە ئەم فتوایانە:
- فرۆشتنه‌وه‌ی شوققه و خانووبه‌ره پێش وه‌رگرتنی دروست نییه، چونكه فرۆشتنی هیچ كاڵایه‌ك پێش وه‌رگرتنی دروست نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بوو به‌هه‌یكه‌ل دروسته به شێوازی ده‌ست له‌سه‌ر هه‌ڵگرتن(رفع الید) له‌و مافه‌ی كه هه‌یه‌تی له‌و هه‌یكه‌له‌دا له به‌رانبه‌ر پاره‌یه‌كدا واز له هه‌یكه‌له‌كه بهێنێ.
- ئه‌و شوققه و خانووانه‌ی كه ته‌نیا له‌سه‌ر نه‌خشه بوونیان هه‌یه و هێشتا دروست نه‌كراون كڕینیان له‌ده‌ستی یه‌كه‌م دروسته به شێوه‌ی (بیع الإستصناع) له‌سه‌ر رای به‌شێك له زانایان، به‌ڵام فرۆشتنه‌وه‌یان پێش ته‌واو بوون و وه‌رگرتنیان دروست نییه و حه‌رامه.
ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی كوردستاندا جەختی كردووەتەوە: "پێویسته مسوڵمانان خۆیان بپارێزن له مامه‌ڵه‌كردن به‌و شوققه و خانووانه‌ی كه ته‌نیا له‌سه‌ر نه‌خشه بوونیان هه‌یه، چونكه ده‌بێته مایه‌ی چه‌ندین گرفتی شه‌رعی و یاسایی و هه‌ندێك جار فێڵ و ناڕاستیش له‌م كاره‌دا ڕوده‌دات وه‌ك ئه‌وه‌ی بینیمان له هه‌ندێك له كۆمپانیاكانی عه‌قارات كه یه‌ك شوققه چه‌ند خاوه‌نی هه‌بوو و چه‌ندین جار فراشرا بووه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ڕه‌سه‌ن و یه‌كه‌م جاری ئاگادار بووبێت، وه هه‌روه‌ها هه‌ندێك جار ده‌بێته مایه‌ی مایه‌پووچ بوونی ئه‌و كۆمپانیا و سه‌رمایه‌دارانه‌ی به‌م كاره هه‌ڵده‌دستن و له‌و نێوه‌نده‌دا خه‌ڵكێكی زۆر زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن."
وەڵام بدەوه