Kurdistan Press - کچی سەرۆک کۆمار هۆکاری نەناردنی مووچە ئاشکراکرد کچی سەرۆک کۆمار هۆکاری نەناردنی مووچە ئاشکراکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کچی سەرۆک کۆمار هۆکاری نەناردنی مووچە ئاشکراکرد

شیرین فوئاد مەعسووم: عێراق بە ناوی مووچەوە دەیەوێ ورەی كورد بڕووخێنێت 

”دەیانەوێ هەرێمی كوردستان تەسلیم ببێ و بچێتەوە باوەشی عێراقی عرووبە“

شیرین فوئاد مەعسووم، سیاسەتمەدار، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك)، ئامانجی ئامانجی حكوومەتی فیدڕاڵیی عێراقی لە نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ئاشكرا كرد.

شیرین فوئاد مەعسووم، بڵاوی كردەوە: ”ئێستە زانیتان مەبەست لە وشەی "کەڕامەت"ی سەرۆک بارزانی و "خۆڕاگری"ی مەسرور بارزانی چیە؟ ئەو چەکدانانەی ئەمڕۆ ڕووی دا لە قەندیل، هەمان هەنگاوە بەغدا لە هەولێر داوای دەکات، ئەویش تەسلیم بوون و چوونەوە ناو باوەشی عێراقی عرووبەیە.“

جەختیشی كردەوە: ”ئەوەی زیاتر لە 70 ساڵە پێشمەرگە و شەهیدان و سەرۆک بارزانی خەباتی بۆ دەکەن، دەسەڵاتدارانی بەغدا بە ناوی مووچە دەیانەوێ ورەی کورد بڕووخێنن و ئامانجە گەورەکەیان لەبیر ببەنەوە کە خەباتکردنە لەپێناو گەلێک و بوون بە خاوەنی دەوڵەت و هەبوونی خاک و وڵات.“

ئەمە لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ زیاتر لە 30 چەكداری پارتی كرێكارانی كوردستان، وەك بەدەمەوەهاتنێك بۆ بانگەوازەكەی عەبدوڵا ئۆجەلانی سەرۆکی زیندانیکراوی حزبەكەیان، بە فەرمی چەكیان دانا و چەكەكانیشیان سووتاند.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه