Kurdistan Press - هۆشداری دەدرێت پلەکانی گەرما دەفڕن هۆشداری دەدرێت پلەکانی گەرما دەفڕن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هۆشداری دەدرێت پلەکانی گەرما دەفڕن

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایگەیاند کە شەپۆلێکی گەرمای بەهێز بەڕێوەیە و لە هەندێک شوێن پلەی گەرما دەگاتە 50 پلەی سەدی

ئەمشەو یەکشەممە6/7/2025، ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "لەمڕۆوە کاریگەری ئەو بارستە هەوا فێنکەی لەسەر ناوچەکانمان بوو لاوازبووە و لە سبەینێوە تا کۆتایی ئەم هەفتەیە پلەی گەرمی 2 تا 3 پلە لە سەرجەم ناوچەکان بەرزدەبێتەوە و بای باکووری رۆژهەڵات لە ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین بۆ ئەمشەو، سبەینێ و دوو سبەی سێشەمە 8/7/2025 بە خێرایی 20 تا هەندێک جار بۆ زیاتر لە 60کم لە کاتژمێرێکدا چالاکی دەبێت و لە رۆژی چوارشەمەوە خێرایی با کەمدەبێتەوە و تا ناوەراستی هەفتەی داهاتوو بەردەوامی دەبێت."

ئاماژەی بەوەش داوە: "لە سەرەتای هەفتەی داهاتووشەوە رۆژی شەممە 12/7/2025 شەپۆلی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە ناوچەکانمان دەستپێدەکات و پلەی گەرمی لە سەرجەم ناوچەکان بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە و بەرزترین پلەی گەرمی لە سەنتەری پارێزگاکان چاوەڕوان دەکرێت بەم رێژەیە بەرزببێتەوە، هەولێر 46 بۆ 47 پلە، دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە 44 بۆ 45 پلە، کەرکووک و ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان 48 بۆ 50 پلە."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا