Kurdistan Press - مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری سەربازی لە وەزارەتی پێشمەرگە، ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەکان ئاگادار دەکاتەوە کە بەشدارن لە پڕۆژەی هەژماری من، بەهۆی پشووی فەرمی لە بانکی ناوەندیی عێراق، ڕۆژی یەکشەممە هاوکاریی هاوپەیمانان ناچێتە سەر هەژمارەکانیان، ڕۆژی دووشەممە دەتوانن سەردانی ATMـەکان بکەن بۆ وەرگرتنی هاوکارییەکە.

 لە ڕاگەیێنراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری سەربازی لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند: بەهۆی ئەوەی رۆژی یەکشەممە 2025-07-06، لە بانکی ناوەندیی عێراق پشووی فەرمییە، دابەشکردنی هاوکاریی دارایی ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەکان کە لە پڕۆژەی هەژماری من بەشدارن، بۆ رۆژی دووشەممە 2025-07-07 دواخراوە.

 ڕاگەیێنراوەکە دەڵێت، رۆژی دووشەممە رێکەوتی 2025-07-07، بڕی هاوکاریی هاوپەیمانان دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان و دەتوانن سەردانی ئامێرەکانی راکێشانی پارە (ATM) بکەن بۆ وەرگرتنی هاوکاری هاوپەیمانان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه