هێزێکی سوپای عێراق، بە مەرامی دەست بەسەرداگرتنی کێڵگەی نەوتی قەمبەر لە نێوان کفری و قەرەتەپە، جوڵەی کردووە و هێزەکانی پێشمەرگەش لە سنوورەکە کەوتوونەتە ئامادەباشی تەواو. ئەمڕۆ هەینی 4ـی تەممووزی 2025، سوپای عێراق، هێزێکی بەرەو کێڵگەی نەوتی قەمبەر جوڵاندووە بە مەبەستی چوونە نێو کێڵگەکە و دەست بەسەرداگرتنی، بەڵام هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە هەردوو لیوای 17 و سێ لە سنووری ئیدارەی گەرمیان کەوتوونەتە ئامادە باشی تەواو بۆ ڕێگری لەسەر سنووربەزاندنێکی هێزەکەی سوپای عێراق.
هەروەها یەکێک لە سەرچاوەکانی پێشمەرگە ڕاگەیاندووە، بە فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگە ڕێگە لە پێشڕەوییەکی هەر هێزێکی عێراق لە ناوچەکە و سنوورەکە دەکەن و ئاسایشی ناوچەکە و کێڵگە نەوتییەکە دەپارێزن.
وەڵام بدەوه