ئەمڕۆ هەینی 7/4 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە قەزای ئامێدی لە پارێزگەی دهۆک، بەشداری لە پرسەی تێکۆشەر و کەسایەتیی ناسراوی بادینان محسن ئامێدی کرد.
سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی و هاوخەميی خۆی بە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکار و هەڤاڵانی ببەخشێت.
بنەماڵەی محسن ئامێدی، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ هاوخەمی و ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت لە پرسەکەیان دەربڕی.
وەڵام بدەوه