كه‌شناسێك هۆشداریی ده‌دا له هاتنی شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و ده‌ڵێ: "ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌كانتان باش دابخه‌ن."
هه‌ڤاڵ سدیق گه‌ڵۆزی، شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: "پێشبینی دەکرێ ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی ته‌مموزی 2025، بەهۆی زیادبوونی خێرایی بای باکووری خۆرئاواوە، شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین لە سووریاوە داخیل بە تەواوی ناوچه جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بێت و کاریگەری ئەو شەپۆلە له دوای نیوەڕۆوه بۆ ئێوارە دەگاته ناوچه جیاوازه‌کانی هەرێم، چڕی خۆڵبارینەکە لە ناوچه‌کانی باشووری هەرێمی کوردستان و کەرکووک و گەرمیان زیاتر دەبێت و بەپێی کات و شوێن ده‌گۆڕێ و مەودای بینین کەم دەبێتەوە بۆ کەمتر لە (300 - 500) مەتر."
هاوكات ئه‌و كه‌شناسه داوا له هاووڵاتیان ده‌كا كه ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌كانیان باش دابخه‌ن و ده‌شڵێ :"پێویسته شۆفێرانی هێڵی دەرەوە له کاتی شۆفێریکردن ئاگاداربن و خێرایی کەم بکەنەوە و ئەو کەسانەی نەخۆشی ڕەبۆیان هەیە لە ماڵەوە بمێننەوە دەرنەچن و ماسک بەکاربهێن بۆ خۆپارێزی لە کاریگەری خۆڵبارینەکە."
وەڵام بدەوه