زانیاری تازه گه‌یشت له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا....هه‌واڵی خۆش به‌ڕێوه‌یه
كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان تیمه ته‌كنیكییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا به‌رده‌وامی هه‌یه، به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان و گه‌یشتن به ئه‌نجامی كۆتایی.
به‌پێی زانیارییه‌كان سه‌قفی داواكارییه‌كانی هه‌رێم له‌چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنامه واژووكراوه‌كه‌ی ساڵی 2023یه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا پێوه‌ی پابه‌ند نه‌بوون، هه‌رێم ده‌یه‌وێت مووچه له خه‌رجی فیعلی ده‌ربهێنرێت، پشكی هه‌رێمیش له بودجه وه‌ك خۆی بنێردرێت به بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان و په‌ره‌پێدان و به‌كاربردن، بۆ پرسی نه‌وتیش به مه‌رجی ده‌سته‌به‌ری شایسته‌ی دارایی كۆمپانیاكانی نه‌وت و چاره‌سه‌ری قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان، نه‌وت ڕاده‌ستی سۆمۆ ده‌كرێت.
هه‌ربه‌پێی زانیارییه‌كان، به‌غدا ئاماده‌یه مه‌رجه‌كانی هه‌رێم قبوڵ بكات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نیازپاكی خۆی به ناردنی مووچه‌ی مانگی پێنج ده‌ربڕیووه، به‌ڵام هه‌رێم په‌یوه‌ست ده‌كرێت به ناردنی نیوه‌ی داهاتی نانه‌وتی به‌پێی بڕی دیاریكراو كه ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
وەڵام بدەوه