شارەزایەكی كەشناسی، هۆشداریی لە هاتنی شەپۆلێكی گەرما دەدات و بەرزترین و نزمترین ئاستی پلەكانی گەرما دیاری دەكات و دەشڵێت، نابێت بچنە دەرەوە، ئەگەر چوونە دەرەوەش دەبێ چاویكلە و چەتر بەكار بهێنن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی 6ی 2025، هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای كەشناسی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە، كە "بەهۆی کاریگەریی ئەو شەپۆلە گەرمایەی ئەمڕۆ ڕووی کردۆتە هەرێمی کوردستان لە سبەینێوە کە دەکاتە ڕۆژی پێنجشەممە 26ی 6ی 2025، پلەکانی گەرما (2) پلەی سیلیزی بە بەراورد لەگەڵ ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە."
ئەوەشی خستە ڕوو، كە "کاریگەریی شەپۆلەکەش لە ڕۆژانی هەینی و شەممە و یەکشەممە زیاتر دەبێت هەتا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو کە دەکاته ڕۆژی دووشەممە پلەکانی گەرما به بەرزی دەمێنێتەوە و لەکاتەکانی پێش نیوەڕۆش بۆ کاتی ئێوارە تیشکی سەرووی وەنەوشەیی ڕێژەکەی بەرز دەبێت و کەشێکی گەرم دروست دەبێت."
ئەو كەشناسە بۆ خۆپاراستن لە كاریگەریی ئەو گەرمایە، دەڵێت: "بۆ خۆپاراستن لەکاریگەریی ئەو تیشکە لەماڵ مەچنەدەرەوە هەتاوەکوو دوای عەسر، ئەگەر چوونەدەرەوەش باشتر وایە چاویلکە و چەتر بەکاربهێنن."
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، باس لەوەش دەكات، كە "بەرزترین پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی سنووری ئێدارەی گەرمیان لەقەزای خانەقین و کەلار و مەیدان دەبێت لەنێوان ( 47° _ 48) پلەی سیلیزییە فێنکترین ناوچە حاجی ئۆمەران دەبێت پلەکانی گەرما (26° _ 27) پلەی سیلیزی دەبێت."
وەڵام بدەوه