هەڵەکانی پسوولەی خۆراک راست دەکرێتەوە
وەزارەتی بازرگانی عێراق هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئەو هەڵانەی لە كاتی نوێكردنەوەی كارتی بەشەخۆراك روویانداوە چارەسەردەكرێن بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیكی.
وەزارەتی بازرگانی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: “كۆبوونەوەیەكی بەرفراوانیان ئەنجام داوە بۆ دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی بەرنامەی كارتی خۆراكی ئەلیكترۆنی، كە چەندین خزمەتگوزاری لەخۆ دەگرێت لەوانە، گواستنەوە و كوژاندنەوە و زیادكردن و لابردنی بلۆك”.
جەختی لەوەشکردەوە: “لە كۆبوونەوەكە باس لە شێوازی پێدانی پارەی بەشەخۆراک كراوە وەك رسومات، کە بەم زووانە دەست پێدەکات”.
وەزارەتەکە ڕوونیشیکردەوە: “تاوتوێی چارەسەركردنی ئەو هەڵانەش كراوە كە لە كاتی نوێكردنەوەی كارتی بەشەخۆراك روویانداوە و دڵنیاییشیان دا كە ئەو هەڵانە چارەسەردەكرێن بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیكی”.
وەڵام بدەوه