Kurdistan Press - چەکی بڕەپارەی جوتیاران گەیشت چەکی بڕەپارەی جوتیاران گەیشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

چەکی بڕەپارەی جوتیاران گەیشت

ئەمڕۆ هەینی 23ـی 09ـی 2022، چەکی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی 2022 گەیشتە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بڕیارە کە بڕەپارەکە بەسەر پارێزگاکاندا دابەش بکرێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: چەکی دوا بڕەپارەی جوتیاران بۆ ساڵی 2022 گەیشتە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کە بریتیە لە 34 ملیار و 613 ملیۆن و 77 هەزار دینار و  لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو و دوای وەرگرتنی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

ئاماژەی بەوەش داوە کە پارەکە بەسەر پارێزگاکاندا دابەش دەکرێت کە پارێزگای سلێمانی 8 ملیار و 798 ملیۆن دینار و پارێزگای هەولێر  22 ملیار و 687 ملیۆن دینار و پارێزگای دهۆک 3 ملیار و 128 ملیۆن و 77 هەزار دینارە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا