Kurdistan Press - مووچە یەکلایی دەبێتەوە مووچە یەکلایی دەبێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مووچە یەکلایی دەبێتەوە

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ـی حوزەیرانی 2025، ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی، لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا ڕووندەبێتەوە کە هەنگاوی داهاتوو بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا چۆن دەبێت، ڕەنگە بابەتی مووچە یەکلایی ببێتەوە، ئایا لەگەڵ بەغدا دەست بە گفتوگۆ بکەنەوە یان حکومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاوی دیکە لەوبارەیەوە دەنێت

وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی پێنجی نەناردووە و چارەنووسی مووچەی مانگی شەشیش دیار نییە، وەزارەتی دارایی و گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختیان کردووەتەوە، حکوومەتی هەرێم ئەوەی پێویست بووە کردوویەتی، مانگانە لیستی مووچە و میزانیەی مراجەعە و سەدا پەنجای داهاتی نانەوتی بۆ حکوومەتی فیدراڵ ناردووە، بەڵام حکوومەتی فیدراڵ بە بیانووی جیا جیا و پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکان و دەستوور، مووچەی مانگی پێنجی نەنارد.

پێشتریش سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی ڕایگەیاندبوو، کە ئەوەی بەغدا دەیکات سزادانی بە کۆمەڵی خەڵکی هەرێمی کوردستانە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه