کەشێکی دەگمەن لە کوردستان دەست پێ دەکات
ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی، بڵاوی كردەوە، پێشبینی هاتنی بارستە هەوایەکی سارد و دابەزینی نائاسایی پلەکانی گەرما دەكرێت.
ئەوەشی راگەیاند: "پێشبینی دەکرێت لە سەرەتای مانگی داهاتوودا لەنێوان 2/7/2025 بۆ 5/7/2025 بارستە هەوایەکی سارد لە رۆژهەڵاتی رووسیاوە بگاتە ناوچەکانی باکووری ئێران و هەرێمی کوردستان و عێراق."
ئاماژەی بەوەش دا: "بارستە هەواكە کاریگەریەکانی لەسەر ناوچەکانی باکووری ئێران دەبێت بە باران و کەشێکی سارد و لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە چالاکبوونی بای بەهێز و فێنکی باکوری رۆژهەڵات کاریگەری دەبێت."
ئەو كەشناسە جەختی كردەوە: "پێشبینی نزمبوونەوەیەکی نائاسایی بۆ ئەوکاتەی ساڵ لە پلەکانی گەرمادا دەکرێت بەنزیکەی 8 تا 12 پلەكانی گەرما دادەبەزێت."
ئاراس جەبار دەشڵێـت: "بەو مانگی تەمموزە کەشێکی زۆر فێنک لەناوچەکەدا دروست دەبێت، کە بۆ مانگی تەمموز تا رادەیەک دەگمەن و نائاسایی دەبێت ."
وەڵام بدەوه