Kurdistan Press - پڕۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی قورس و ریسایکلین کردنی ئاوی هەولێر دروست دەکرێت پڕۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی قورس و ریسایکلین کردنی ئاوی هەولێر دروست دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پڕۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی قورس و ریسایکلین کردنی ئاوی هەولێر دروست دەکرێت

بە گوژمەی 300 ملیۆن دۆلار پڕۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی قورس و ریسایکلین کردنی ئاوی هەولێر جێبەجێدەكرێت

دواى ئەوەى ڕۆژى دووشەممە 2022.9.19، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەدیوانى پارێزگا، پێشوازی لە جین یۆنیدا، بەرێوەبەری ئۆفیسی جایکا لە ێراق و شاندی یاوەری کرد، گفتوگۆ لەبارەى جێبەجێکردنى پڕۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی قورس و ریسایکلین کردنی ئاوی هەولێر بە گوژمەی 300 ملیۆن دۆلار کرا، کە بڕیارە ئەم ساڵ ئەم پڕۆژەیە وەک قۆناغی یەکەم لە چوارچێوەى قەرزى ژاپۆنى لەلایەن جایکا جێبەجێ بکرێت. لەوبارەیەشەوە پارێزگاری هەولێر، دووپاتی کردەوە کە جایکا هەمیشە لە کارو پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی لە هەرێمی کوردستان و هەولێرى پایتەخت ڕۆڵی بەرچاوو و کارای هەبووە، ئەوەش وای کردووە کە هەردەم لەلایەن حکومەت و جەماوەرەوە بەچاووی رێز تەماشایان بکرێ.

پڕۆژەی پڕۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی قورس و ریسایکلین کردنی ئاوی هەولێر، كە یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیژییەكانی شاری ھەولێر بە گوژمەی 300 ملیۆن دۆلار، بە سێ قۆناغ تەواودەبێت. ئەم پڕۆژەیە ئەو ئاوەی كە لە ماڵان بەفیڕۆ دەچێت، جارێكی دیكە خاوێندەكرێتەوە و بۆ پارك و باخچەكان بەكار دەهێندرێت و ئاوەڕۆكانیش بە شێوەیەكی سەردەمیانە دروستدەكرێن و سوودێكی زۆری دەبێت.

گوژمەی پرۆژەكە 300 ملیۆن دۆلارە و لەسەر قەرزی وڵاتی ژاپۆنە لەلایەن جایکا، سەرەتا یەك لەسەر ھەشتی جێبەجێدەكرێت، كە 75 كیلۆمەتر ئاوەڕۆیە و یەك لەسەر ھەشتی وێستگەی خاوێنكردنەوەی ئاوەكەیە كە پێی دەگوترێت پڕۆژەی ئاوی قورسی ھەولێر. پڕۆژەكە بە سێ قۆناغ تەواو دەبێت و ئێستا تەنیا پارە بۆ قۆناغی یەكەم دابینكراوە و تەنیا ماوە دەست بە جێبەجێكردنی بكرێت، قۆناغی دووەمیش 400 كیلۆمەتر ئاوەڕۆیە، لە رێگەی ئەم پڕۆژەیەدا ژمارەیەک هەلی کاریش بۆ هاووڵاتییان دەڕەخسێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه