بە بۆنەی سەری ساڵی کۆچییەوە ڕۆژی پێنجشەممە 26-6-2025 لەسەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق پشووی فەرمی دەبێت.
ساڵانە لەگەڵ هاتنەوەی سەری ساڵی کۆچی پشووی فەرمی لە دام و دەزگاکانی حکومەت ڕادەگەیێنرێت، لە خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لەم ڕۆژە پشووی فەرمی دیاریکراوە، 26ـی ئەم مانگەش کە دەکاتە ڕۆژی پێنجشەممە لە عێراق و هەرێمی کوردستان پشووە.
ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، رایگەیاندووە، بەهۆی هاتنی سەری ساڵی کۆچییەوە، ڕۆژی پێنجشەممە، لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق پشووی فەرمی دەبێت.
بەپێی خشتەی پشووەکانی حكومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە کە دەکاتە 26-6-2025، بەبۆنەی سەری ساڵی كۆچییەوە دەکرێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكانی حکومەت.
وەڵام بدەوه