Kurdistan Press - ژمارەیەک پڕۆژەی ئاو جێبەجێکردن ژمارەیەک پڕۆژەی ئاو جێبەجێکردن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ژمارەیەک پڕۆژەی ئاو جێبەجێکردن

بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، ژمارەیەک پڕۆژەی ستراتیژی ئاو ھەن بۆ جێبەجێکردن و دەڵێ، چوار پڕۆژەی دیکەی ئاو ئەوانەی کارکردنیان تێدا ڕاگیرابوو تەواو دەکرێن.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی ئاوی ھەرێم، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "پلانی ستراتیژیمان ھەیە بۆ ھەموو شارەکانی ھەرێمی کوردستان لە ئێستادا ١٢ پڕۆژە ڕیزبەند کراوە، ئەویش خۆی لە پاککردنەوەی ئاوی سەر زەوی دەبینێتەوە، چونکە دەمانەوێ ئاوی ژێر زەوی وەک سامانێکی نیشتیمانی گرینگ وەک خۆی بێڵین و پەنا بۆ لێدانی بیر نەبەین، بەردەوام بوودجە بۆ پڕۆژەکانی ئاو دابین دەکرێت، ھەروەھا ژمارەیەک پڕۆژە لەبەردەستن لەوانەش پڕۆژەی ئاوی ھەولێر چوار و پڕۆژەی ئاوی چەمچەماڵ کە زیاتر لە حەفتا ملیۆن دۆلار بۆ ئاوی چەمچەماڵ دابین کراوە".

بەڕێوەبەری گشتی ئاوی ھەرێم دەشڵێت: "چوار پڕۆژەی دیکە ھەن کارکردن تێدا ڕاگیرابوو، دوو لەو پڕۆژانە کارکردن تێدا دەستی پێکردۆتەوە لەوانەش پڕۆژەی دەربەندیخان و پڕۆژەی دەربەندی ڕانیە، لە ماوەیەکی نزیک پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ و ئاوی بارزان دەست بەکار دەبنەوە".

پەیوەست بە شاری ھەولێریش، ئاری ئەحمەد ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: "چەند پلانێک ھەن بۆ ئەوەی کێشەی کەمئاوی لە سەنتەری شاری ھەولێر چارەسەر بکرێت، لەوانەش رێکخستنەوەی تۆڕەکانی نێو ھەولێر و جێبەجێکردنی پڕۆژەی ھەولێر چوار ئەوە کاریگەری دەبێت لەسەر چارەسەری کێشەی کەمئاوی لە ھەولێر

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه