یەکێک لە ئەندامانی دادگەی فیدراڵیی عێراق بە رووداوی راگەیاند، سبەی پێنجشەممە دادگە لەسەر دەرکردنی فەرمان سالاری بۆ خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
ئەو ئەندامەی دادگەی فیدراڵیی ئەمڕۆ چوارشەممە گوتی، ئامادەکاری و نووسراو بۆ ئەو مەبەستە تەواوکراوە و بە سەرجەم ئەندامانی دادگە گوتراوە سبەی بۆ ئەو مەبەستە ئامادەبن، هەر بە گوتەی ئەو ئەندامەی دادگە هیوایەکی زۆر هەیە فەرمان سالاری دەربکرێت تاوەک بتوانرێت بەزوویی دەست بە خەرجکردنی مووچەی هەرێمی کوردستان بکرێت.
لە یاسای دادبینی شارستانی لە مادەکانی 151 و 152 باسی فەرمان سالاری کراوە کە فەرمانێکی کاتییە و لە بارودۆخێکی بەپەلەدا دەردەکرێت، پێویست دەکات ئەم فەرمان سالارییە بە هێزی یاسا بەپەلە جێبەجێبکرێت.
وەڵام بدەوه