Kurdistan Press - وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەندی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەندی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەندی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد

میدیای ئێرانی بڵاویکردەوە، کە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، بە تەلەفۆن قسەیان کردووە. 

بەپێی میدیای ئێرانی، لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا، باسیان لەو شەڕە کردووە کە چەند رۆژێکە لە نێوان ئیسرائیل و ئێران هەڵگیرساوە و رۆژی هەینی بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد.

نێچیرڤان بارزانی داوای گرتنەبەری رێوشوێنی بەپەلە و کاریگەری لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە کرد، بۆ رێگریکردن لە پەرەسەندنی زیاتری نائارامی لە ناوچەکەدا.

هەروەها وەزیری دەرەوەی ئێران، سوپاسی سەرکۆنەکردنی بەرفراوانی "دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل"ی بۆ سەر ئێران لەلایەن بەرپرسانی سیاسی و زانایان و مەرجەعەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە کردووە. 

بەپێی میدیای ئێران، وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کردووەتەوە، کە کۆماری ئیسلامیی ئێران تاوەکو راگرتنی "دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل"، لە ئۆپەراسیۆنە بەهێزەکانی بۆ بەرگریکردن لە سەروەری، ئاسایشی نیشتمانی و گەلی ئێران بەردەوام دەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا