Kurdistan Press - دوای ڕاگرتنی بۆ ماوەی نۆ مانگ کێشەی مووچەی 327 کارمەند چارەسەر کرا دوای ڕاگرتنی بۆ ماوەی نۆ مانگ کێشەی مووچەی 327 کارمەند چارەسەر کرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دوای ڕاگرتنی بۆ ماوەی نۆ مانگ کێشەی مووچەی 327 کارمەند چارەسەر کرا

د. ئەفراسیاب مووسا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ماوەی نۆ مانگە مووچەی 327 کارمەندی تەندروستیی دهۆک ڕاگیراوە و کێشەی هەبووە، بەڵام دوای هەوڵێکی زۆر توانرا کێشەکە چارەسەر بکرێت و مووچەیان بۆ خەرج دەکرێت، هەموو ئەو مووچانەی پێیان نەدراوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان خەرجی دەکات و مافی هیچ کارمەندێک نافەوتێت.

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆک گوتیشی: "لەم حەفتەیەدا کارمەندانی تەندروستیی دهۆک مووچەی سێ مانگیان بۆ خەرج دەکرێت و دوو مانگی داهاتووش هەر مانگێک مووچەی سێ مانگیان پێ دەدرێت.''

د. ئەفراسیاب مووسا ڕوونی کردەوە: "ئەو 327 کارمەندە گرێبەستن و پێشتر مووچەیان لەسەر بودجەی پەرەپێدان بووە، دوای ڕاگرتنی مووچەکانیان وەزارەتی دارایی کێشەکەی چارەسەر کرد و مووچەیان لەلایەن دارایییەوە خەرج دەکرێت و کێشەکە کۆتاییی هاتووە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا