Kurdistan Press - مووچەی خانەنشینی پلە باڵاکان کەم کراوەتەوە مووچەی خانەنشینی پلە باڵاکان کەم کراوەتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مووچەی خانەنشینی پلە باڵاکان کەم کراوەتەوە

بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، دوای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی مووچەی خانەنشینی پلە باڵاکان کەم کراوەتەوە و دەشڵێ، ھەر کەسەو بەگوێرەی یاسا مووچەی بۆ دیاری دەکرێت.

حازم گۆران، بەڕێوەبەری گشتی خانەنشین، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "چاکسازی لە مووچەی پلە باڵاکان ھەمووی تەواوبووە، ئەوەی پەیوەندی بە خانەنشینی ھەیە ھەمووی یەکلاکراوەتەوە، پێشتر ئەگەر پەرلەمانتارێک ٨٠%ی مووچەی وەردەگرت ئێستا تەنیا ٥٠%ی پێدەدرێت، ھەیە لەو رێژەیەش کەمتر وەردەگرێت، پلە باڵاکانی پێشتر مووچەی ٨٠%ی وەر دەگرت ئێستا ٦٠%ی ماوەتەوە بگرە کەمتریش ئەمانە ھەمووی تەواو بووە تەنیا کەمێکی ماوە ئەوانەی خزمەتیان نەبووە ئەوانیش پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت".

بەڕێوەبەری گشتی خانەنشین گوتیشی: "ناو لانەدراون لە لیستی خانەنشین، چونکە زۆربەیان دۆسیەیان ھەبووە و خزمەتیان ھەیە، بەڵام ئەوکات داوا نەدەکرا چەند خزمەتیان ھەیە تەنیا بە فەرمانێک خانەنشین دەکران".

حازم گۆران ڕوونیکردەوە: "ئەوانەی خانەنشینی ئاسایی و سەربازیش بە ھەمان شێوە پێداچوونەوە بە دۆسیەکانیان دەکرێت، ئەوانەی خزمەتیان لە شوێنێک ھەبووە دەتوانن خزمەتەکەیان بگوازنەوە بۆسەر خانەنشینی، چونکە بەگوێرەی ساڵی خزمەت خانەنشینی بۆ فەرمانبەران ھەژمار دەکرێت و بەپێی یاسا رێژەی مووچەی خانەنشینان دیاری دەکرێت

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا