زیادبوونی ئەگەرەکانی بارانبارین و دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما
سبەی پێنجشەمە ٢٢-٩-٢٠٢٢ باری ناسەقامگیری کەشوھەوا لەسەر ناوچەکانمان بەردەوامی ئەبێت و ئاسمانی ھەرێم بە زۆری بە نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواو ئەمێنێتەوە لەگەڵ چربوونەوەی ھەورەکان بۆ ھەورە بروسکە و بارانی پچر پچر لە کاتە جیاجیاکاندا لەھەندێ ناوچەش بەدیاری نەکراوی ئەگەری تاوە بارانی بەخوڕ ئەبێت بەتایبەت لەسنوری ناوچە شاخاویەکاندا ، وە نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بەرێژەی ٣ تا ٤ پلەی سیلیزی بەڕاورد بە ئەمڕۆ کەش فێنکتر ئەبێت و بەم شێوەیە ئەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی ٣٢ بە ٢٢ ، ھەولێر ٣٥ بە ٢٥ پلە ، دھۆک ٣٤ بە ٢٣ پلە ، ھەڵەبجە ٣٥ بە ٢٦ پلە ، کەرکوک ٣٦ بە ٢٨ پلە ) لەناوچەکانی گەرمیان ٣٧ بە ٢٧ پلە ئەبێت ، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٣٢ بە ٢٤ پلە ئەبێت ، لە سنوری ئیدارەی سۆران ٣١ بە ٢٢ پلە ئەبێت ، خێرایی با کاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە مامناوەند بۆ نیمچە بەھێز چالاک ئەبێت بەخێرای ٢٠ تا ٥٠کم لەکاتژمێرێکدا لەگەڵ بەردەوامی خۆڵبارین بەرێژەیەکی کەم بۆ مامناوەند.
وەک لە راپۆرتی پێشوودا باسمان کرد ئەم ناجێگیریە لەکەشوھەوای ناوچەکانمان تا بەرەبەیانی رۆژی ھەینی ٢٣-٩-٢٠٢٢ بەردەوامی ئەبێت و پلەکانی گەرما بەنزمی ئەمێنێتەوە ...الله اعلم..
چوارشەمە ٢١-٩-٢٠٢٢ کاتژمێر ٩:٥١ پێش نیوەرۆ
#ئاراس_جبار

کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه