بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی دامەزراوەی "ڤیزت کوردستان" رادەگەیەنرێت
ئەمڕۆ سێشەممە، 10ـی حوزەیرانی 2025، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دامەزراوەی 'ڤیزت کوردستان' کە تایبەتە بە کەرتی گەشتوگوزاری، بە شێوەیەکی فەرمی رادەگەیەنرێت.
ئامانجی دامەزراوەکە بەرەوپێشبردنی کەرتی گەشتوزاری و راکێشانی گەشتیاری نێودەوڵەتییە بۆ ناوچەکانی کوردستان.
دامەزراوەکە هەوڵ دەدات تا ساڵی 2035 زیاتر لە 20 ملیۆن گەشتیار بهێنینە هەرێمی کوردستان. هەروەها دامەزراوەکە هەلیکار بۆ زیاتر لە 500 کەس دەڕەخسێنێت.
وەڵام بدەوه