ئاگاداری جوتیارانی خۆشەویست دەکەین سبەی سێ شەمە ڕێکەوتی ١٠/ ٦/ ٢٠٢٥ دەست بە پرۆسەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران دەکرێت بۆ وەرزی ٢٠٢٥ . ئەمساڵیش وەک ساڵی ڕابردوو گەنم وەرگرتن بە ناوچە ناوچەیە . بۆیە داواکارین لە جوتیارانی بەڕێز تکایە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن :-
١- سبەی تەنها جوتیارانی سنوری هەر دوو بەشی کشتوکاڵی پیرەمەگروون و تانجەرۆ(عەربەت) گەنمەکانیان بێنن جگە لە جوتیارانی ئەو دوو بەشە کشتوکاڵیە هیچ جوتیارێک لە بەشە کشتوکاڵیەکانی تر ئوتومبێلە بارهەڵگرەکانیان ڕانەگرن .
٢- جوتیاران ئوتومبێلە بارهەڵگرەکانیان بە یەک ڕیز ڕاگرن و دەبێت سەرجەم ئوتومبێلەکان پڕ بن لە دانەوێڵە وە بە پێچەوانەوە باج بە دوو ڕیز و بە هیچ ئوتومبێلێکی بەتاڵ و نیوە نادرێت .
٣- تراکتۆرەکان لای دیواری سایلۆوە .بۆ سەرەوە بۆ لای سەربڕخانەکەی پیرەمەگروون بە یەک ڕیز بۆستن و پێویستە دانەوێڵەیان پێ بێت بە پێچەوانەی ڕێنماییەکان باج بە هیچ تراکتۆرێک نادرێت.
٤- بۆ هەر بارهەڵگرێک پێویستە تەنها شوفێری بارهەڵگرەکە بێتە ژوورەوە بۆ ڕایی کردنی مامەڵەکان هیچ بار هەڵگرێک نابێت لەیەک کەس زیاتر ی لەگەڵ بێت .
٥- وەک تێبنی کراوە، خاوەن ئوتومبێلە بارهەڵگرەکان بە پلێت و ئاسان بۆدی گەڵابەکانیان بەرز کردوەتەوە، بۆ ئەوەی دانەوێڵەی زیاتری لێ بار بکرێت .بۆیە هەر بارهەڵگرێک ،بەشێوەیەک بەرزی کردبێتەوە کە ئامێری ڕکێشانی گەنم بۆ پشکنین نەگانە بنی بۆدیەکە ،گەنمەکەی لێ وەرناگیرێت .
٦- داواکارین لە جوتیاران گەنمەکانیان تەنها لەو بارهەڵگرانە بارکەن کە خۆیان هەڵی دەڕێژن واتە قلابن . بە پێچەوانەوە گەنمیان لێ وەرناگیرێت .
پشتیوان بە خوا و بە هاوکاری هەموو لایەک پرۆسەیەکی سەرکەوتوو ئەنجام دەدرێت .
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانی / سایلۆی سلێمانی لە ناحیەی پیرەمەگروون
وەڵام بدەوه