چاره‌نووسی پارێزگاری كه‌ركووك دووباره پارتی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه
كارزان سه‌باح هه‌ورامی
رۆژی 8ی10ی2024 له‌شاری به‌غدا و له‌ئۆتێل ره‌شید، رێككه‌وتنێك كرا به ئاماده‌بوونی 9 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كه پێكهاتبوون له‌م كوتلانه،(یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به5 كورسی و سياده1 كورسی و ته‌قه‌دوم 1 كورسی و مه‌سحی بابیلۆن 1 كورسی و عروبه 1 كورسی) كه سه‌رجه‌میان گه‌شتنه 9 ئه‌ندام له‌كۆی 16 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و توانیان به‌زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌ن، پارێزگاری شاره‌كه یه‌كلا بكه‌نه‌وه ئه‌م هاوپه‌یمانیه‌تیه به‌سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی كرا.
به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن كه به‌شدار نه‌بوون له كۆبوونه‌وه‌كه بریتی بوون له (پارتی دیموكراتی كوردستان 2 ئه‌ندام و گردبوونه‌وه‌ی عه‌ره‌بی 3 ئه‌ندام و به‌ره‌ی توركمانی به 2 ئه‌ندام له‌به‌رانبه‌ر به‌ره‌ی زۆرینه‌ی وه‌ستانه‌وه) و به‌شدار نه‌بوون له پێكهێنانی حكوومه‌تی خۆجێیی كه‌ركووك، دوای سالێك ئێستا به‌ره‌ی زۆرینه‌ی كه 9 ئه‌ندام بوون به‌سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی زۆرینه‌یان له‌ده‌ست داوه، چونكه 2 ئه‌ندام له‌هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه كشاونه‌ته‌وه و چونه‌ته به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن كه ئێستا به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن به 9 ئه‌ندام و به‌ره‌ی ئۆتێل ره‌شید كه پێكهێنه‌ری حكوومه‌تی خۆجێیین بونه‌ته كه‌مینه به 7 ئه‌ندامه‌وه.
ئێستا 2 ئه‌ندام ده‌توانێت چاره‌نووسی ته‌واوی پارێزگار و ئیداره‌ی شاره‌كه یه‌كلا بكاته‌وه، چونكه عه‌ره‌به‌كان داوای پارێزگار كه‌ركووك ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر پارتی و توركمان و عه‌ره‌ب ببنه یه‌ك ده‌نگ ده‌توانن به ئاسانی پارێزگار و ته‌واوی رێككه‌وتنی ئۆتێل ره‌شید هه‌ڵوه‌شێننه‌وه، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌بێ رێككه‌وتنی پارتی چوه به‌غدا و ئه‌م هاوپه‌یمانییته‌ی كرد ئیستا زۆرینه‌ی له‌ده‌ست داوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت رێبوار ته‌ها له‌پۆسته‌كه‌ی بهێلیته‌وه ده‌بێت دووباره ره‌زامه‌ندی پارتی وه‌ربگرێته‌وه، چونكه به‌دڵنیاییه‌وه نه توركمان و نه‌عه‌ره‌ب ئاماده‌نین ده‌نگ بده‌نه پارێزگاری ئێستای شاره‌كه. پرسیاری هه‌ره گرنگ ئه‌وه‌یه كه پارتی ئێستا 2 ئه‌ندامه‌وه ده‌توانێت هاوكێشه‌ی ته‌واوی ئیداره‌ی كه‌ركووك بگۆرێت پلانی چییه؟.
وەڵام بدەوه