Kurdistan Press - گەرمایەکی بەتین بەڕێوەیە و پلەی گەرما دەگاتە سەروی ٥٠ پلە گەرمایەکی بەتین بەڕێوەیە و پلەی گەرما دەگاتە سەروی ٥٠ پلە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

گەرمایەکی بەتین بەڕێوەیە و پلەی گەرما دەگاتە سەروی ٥٠ پلە

كەشناسێك رای دەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو شەپۆڵێكی بەهێزی گەرما روو لە ناوچەكە دەكات و پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە 50 پلە.

ئەمڕۆ هەینی شەشی حوزەیران، هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی كەشناسی رایگەیاند،  لە ناوەڕاستی ئەم مانگە بەدیاركراوی لە كۆتایی هەفتەی داهاتوو، شەپۆلێكی گەرمای بەهێز بێزاركەر ڕوو لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات.

زیاتر وتی، پلەی  گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت ، لەناوچە باشووری عێراق 52 پلەی سیلیزی تێپەڕ دەكات لەبەشێك لەناوچەكانی سنووری ئیدارەی گەرمیان 49 پلەی سیلیزی تۆمار دەكرێت بۆماوەی چەند ڕۆژێكی دیاریكراو بەردەوام دەبێت .

لەبارەی پلەی گەرمی سبەی روونی كردەوە، لە دووەم رۆژی جەژنی قوربان  كەشێكی ناسەقامگیر بەشێك لەناوچە شاخاوییەكان دەگرێتەوە ئەگەری تاوەباران و تەرزە هەیە لەناوەڕاستی هەفتە لەڕۆژی دووشەم كاریگەری زیاتر دەبێت لەناوچە شاخاوییەكانی دهۆك و سۆران و ڕاپەڕین و هەولێر و كۆیە و سلێمانی و ئەگەری چالاكبوونی هەورەبروسكە و تاوەبارانی بەخوڕی ماوە كورت هەیە .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه