Kurdistan Press - لە کۆنگرەی ئەم جارەی پارتی خەڵکی نوێ دێنە پێشەوە لە کۆنگرەی ئەم جارەی پارتی خەڵکی نوێ دێنە پێشەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە کۆنگرەی ئەم جارەی پارتی خەڵکی نوێ دێنە پێشەوە

بەرپرسی لقی 22ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گەرمیان گوتی، کۆنگرەی ئەم جارەی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنگرەی نوێبوونەوە و جۆری دەبێت و کادیری نوێ دێنە پێشەوە و دەچنە سەرکردایەتی، چونکە لە هەموو کۆنگرەکانی پارتی گۆڕانکاری و نوێبوونەوە هەبووە و گرنگییەکی تایبەتیش بۆ ئەم کۆنگرەیە بە ئافرەت دراوە.

بەرپرسی لقی 22ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گەرمیان، ئەکرەم ساڵح، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئامادەکارییەکانی کۆنگرە و پرۆسەی کۆنفرانس بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرە زیاتر لە نیوەی بەڕێوە چووە و بەپێی ئەنجامە سەرەتایییەکان ئەو کادیرانەی متمانەیان بەدەست هێناوە، کادیری خاوەن ئەزموون و بژاردەن و ئەوە ئاماژەیەکە کە کۆنگرە باش و جۆری و لە ئاستێکی بەرز دەبێت، بەتایبەت ئەو کۆنگرەیە لەدوای 12 ساڵ لە بەستنی کۆنگرە دەبەسترێت و خودی سەرۆک بارزانی سەرپەرشتیی دەکات، هیوای گەورەمان هەیە ببێتە وێستگەیەکی گرنگ لە نوێبوونەوە لە ژیانی حزبایەتی و پارتایەتی بە شێوەیەکی گشتی.''

ئەکرەم ساڵح گوتیشی: ''لە هەموو کۆنگرەکانی پارتیدا جۆرێک لە گۆڕانکاری و نوێبوونەوە هەبووە و بەدڵنیایییەوە لەم کۆنگرەیەشدا خەڵکی نوێ دێنە پێشەوە، چونکە ئەو کۆنگرەیە 12 ساڵی بەسەردا تێپەڕ بووە و کادیری زۆر بەتوانا پێگەیشتوون بۆ ئەوەی متمانەی کۆنگرە بەدەست بێنن، بۆیە گومانم نییە کە کۆمەڵێک کادیری نوێ دەچنە سەرکردایەتی.''

ساڵح باسی لەوەش کرد: ''پارتی لە کۆنگرەی 13 بایەخی بە ئافرەت داوە و لەم کۆنگرەیەشدا لە کۆنفرانسەکان 25%ی ڕێژەی بۆ ئافرەت داناوە و ئەم ڕێژەیە لە ئاستی کۆنگرە ڕێژەیەکی بەرچاوە و ئەمە خۆی لە خۆیدا وا دەکات، ئافرەت لە کۆنگرەدا ڕێژیەکیان متمانە بەدەست بێنن و بگەنە ئاستی سەرکردایەتی.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا