بڕیاردەی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەوڵێکی جددی هەیە کە پێش جەژنی قوربان گرفتی نەناردنی مووچە چارەسەر بکرێت و مووچەی فەرمانبەران دابەش بکرێت.
ڕۆژی چوارشەممە، 28-5-2025، وەزارەتی دارایی عێراق بە واژۆی تەیف سامی، نووسراوێكی دەركرد بە ڕاگرتنی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە مانگی پێنج بەملاوە، ئەو بڕیارەش كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
شوان کەلاری، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و بڕیاردەی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، سبەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵ و ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی پێشدەخات و بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەش پرسی مووچەی فەرمانبەران دەبێت.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیشدا شوان کەلاری باسی لەوەکرد، هەولێر و بەغدا لە پەیوەندی بەردەوامدان بۆ چارەسەرکردنی گرفتی نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، هەوڵێکی جددی هەیە بابەتەکە پێش جەژن چارەسەر بکرێت و مووچە دابەش بکرێت.
بەپێی زانیارییەکان، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەم هەفتەیە ڕۆژێک کۆبوونەوەی هەفتانەی پێش خستووە، لەجیاتی چوارشەممە کە هەفتانە لەو ڕۆژەدا کۆدەبێتەوە، سبەی سێشەممە 3-6-2025 کۆبوونەوەکە بەسەرشتی مەسرور بارزانی دەکرێت.
وەڵام بدەوه