مستەفا کازمی:
بۆچی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە فیدراڵییەوە نەگوازینەوە بۆ کۆنفیدراڵی؟
سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق ڕایدەگەیێنێت کە سیستمی پەرلەمانی لە سەردەمی پاشایەتییەوە لە عێراق سەرکەوتوو نەبووە، بۆ پەیڕەکردنی سیستمی سەرۆکایەتی دەکرێت بە پێدانی کۆنفیدراڵی دڵنیایی بە کورد بدرێت.
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق لە دیدارێکی تەلەڤزیۆنیدا گۆڕانکاری لە سیستمی سیاسی لە عێراق بە پێویست دەزانێت و پێیوایە لە چوارچێوەی ئەو سیستمە سیاسییە دڵنیایی بە کورد بدرێت، چونکە ئەوان تاکە لایەن دەبن کە زەرەرمەند دەبن لەو سیستمە.
مستەفا کازمی ڕایگەیاند: سیستەمی پەرلەمانی لە عێراقدا لە سەردەمی پاشایەتییەوە سەرکەوتوو نەبووە و بووەتە هۆی ناسەقامگیری، هەروەها لە وڵاتانی دیکەی جیهانیش بەهەمان شێوە.
بە وتەی کازمی بەشێکی زۆر لە سەرکردەکانی عێراق ئارەزووی سیستمی سەرۆکایەتی دەکەن، بەڵام ڕەنگە بە ئاشکرا باسی نەکەن. جەختیشی کردەوە لەسەر "پێویستی چاکسازی لە سیستەمەکەدا و بەدەستهێنانی متمانەی هاووڵاتیان پێی."
هەروەها کازمی پێیوابوو ئەوەی لەو سیستمی سەرۆکایەتییەدا زیانمەندە، تەنیا کوردەکانن. با بێین دڵنیایی بە کوردەکان بدەین و پێیان بڵێین ئێمە دەمانەوێت سیستمی سەرۆکایەتی پەیڕەو بکەین، ئازادییەکی زیاتریش بە ئێوە دەدەین، بەڵام لە دوو پرسدا دەمانەوێت لەگەڵمان هابەش بن، سیاسەتی دەرەوە و بەگرییکردن لە وڵات.
سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق نموونە بە ئەزموونی هاوشێوە دەهێنێتەوە و دەڵێت: ئەزموونی هاوشێوەمان لە جیهاندا زۆرە، بە نموونە شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا، سکۆتلەندا، کە لەنێو شانشینی یەکگرتووە هاوکات ئێرلەندا. بۆچی ئازادیی زیاتر بە کوردەکان نەدرێت؟ پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا هەمیشە گرژیی و ئاڵۆزیی و کێشەی بەخۆیەوە بینیوە. بۆچی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە فیدراڵییەوە نەگوازینەوە بۆ کۆنفیدراڵی، یان فیدراڵییەتێکیان بە بەرفراونتر پێ نەدەین، کوردەکان دڵنیا بکەینەوە کە مافەکانیان پارێزراوە، نەک وەک ئەوەی ئێستا هەیە هاوشێوەی بابەتی مووچە.

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
روونکردنەوەیەکی گرنگ لە وەزارەتی داراییەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
ئیسرائیل پەیامی توند دەداتە ئەحمەد شەرع
1 رۆژ پێش ئێستا
شاخەوان عەبدوڵڵا پەیامى سەرۆک بارزانیمان گەیاندە سوودانی
1 رۆژ پێش ئێستا
پارتی وەڵامی یەکگرتوو دەداتەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
ئاگادارن بەهای دۆلار بووەتە چەند؟
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه