Kurdistan Press - بە بڕیاری حکومەت كۆمپانیاكانی فۆرێكس و دراوە دیجیتاڵییەكان دادەخرێن بە بڕیاری حکومەت كۆمپانیاكانی فۆرێكس و دراوە دیجیتاڵییەكان دادەخرێن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بە بڕیاری حکومەت كۆمپانیاكانی فۆرێكس و دراوە دیجیتاڵییەكان دادەخرێن

بە بڕیاری حکومەت كۆمپانیاكانی فۆرێكس و دراوە دیجیتاڵییەكان دادەخرێن

لە بڕیارێكی نوێدا، لیژنەیەكی تایبەتمەند لە وەزارەتی ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ داخستنی كۆمپانیاكانی دراوی ئەلیكترۆنی و دراوە دیجیتاڵییەكان پێك دەهێنرێت.

لە گشتانێكی سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بە ژمارە (6640) لە ڕێكەوتی 27ی 5ی 2025، وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم ئاگادار كراوەتەوە، لە ژێر ڕۆشنایی نووسراوی ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندیی عێراق، تایبەت بە قەدەغەكردنی مامەڵەكردن لەگەڵ كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی ئەلیكترۆنی (فۆرێكس) و دراوە دیجیتاڵییەكان، كاری پێویست بۆ پێكهێنانی لیژنەیەك لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بكرێ، بۆ داخستنی سەرجەم ئەو كۆمپانیایانەی لەو بوارەدا لە ژێر ناوی جۆراوجۆردا كار دەكەن.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه