بەهۆى پشوى جەژنی قوربانى پیرۆز، وەزیری خوێندنى باڵا بڕیارێک بۆ خوێندکاران/ قوتابیانى دەرەوەى وڵات دەردەکات
بەهۆى نزیکبونەوەى جەژنی قوربانى پیرۆز و لەبەر چاوگرتنى بارودۆخى ئەو خوێندکار/ قوتابیانەى لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن، ئارام محەمەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا بە؛ ڕێگەپێدان بە قوتابى/ خوێندکارانى دەرەوەی وڵات بەمەبەستى گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان لە ڕێکەوتى (2025/5/30) تاکو (2025/6/13) بۆ ماوەی چواردە رۆژ، ئەو ماوەیەى لە شارەکانى هەرێمى کوردستان بەسەرى دەبەن بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت.
وەڵام بدەوه