Kurdistan Press - نمرەی قوتابیانی سێ پۆلی یەکەمی بنەڕەتی بڵاوکرایەوە نمرەی قوتابیانی سێ پۆلی یەکەمی بنەڕەتی بڵاوکرایەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نمرەی قوتابیانی سێ پۆلی یەکەمی بنەڕەتی بڵاوکرایەوە

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دایک و باوکی قوتابیانی پۆلی یەکەم، دووەم و سێیەمی بنەڕەتی دەتوانن لە رێگەی ئەپڵیکەیشنی ئی هەڵسەنگاندن، لە ماڵەوە نمرەی قوتابییەکانیان وەربگرن.
 
رۆژی شەممە 24ـی ئایاری 2025، وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە؛ "ئاگاداری سەرجەم قوتابیانی ئازیزی بازنەی یەکەمی خوێندن، پۆلی یەکەم ، پۆلی دووەم، پۆلی سێیەمی بنەرەتی حکوومی دەکەینەوە، لە ئێستادا ئەنجامی کۆتایی ساڵی خوێندنی 2024-2025 لە ئەپلیکەیشنی ئی هەڵسەنگاندن e-halsangandn لەسەر هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە".
 
بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی پەروەردە، لە ئێستاوە دایک و باوکان دەتوان لە رێگەی ئەم ئەپلیکەیشنەوە یارمەتی قوتابییەکان بدەن بۆ زانینی ئەنجامەکان و دەشڵێت؛ "پێویستە کار لەسەر دوایین ئەپدەیتی ئەپلیکەیشنەکە بکەن بۆ ئەوەی بتوانن بە ئاسانی سەیری نمرەی قوتابییەکانیان بکەن".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه