Kurdistan Press - جێگری سەرۆکی پارتی لەگەڵ سکرتارییەت و بەرپرسی لق و ناوەندەکانی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوان کۆبووەوە جێگری سەرۆکی پارتی لەگەڵ سکرتارییەت و بەرپرسی لق و ناوەندەکانی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوان کۆبووەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

جێگری سەرۆکی پارتی لەگەڵ سکرتارییەت و بەرپرسی لق و ناوەندەکانی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوان کۆبووەوە

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 5/14 ، مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ، لەگەڵ سکرتارییەت و بەرپرسی لق و ناوەندەکانی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا ، ڕێبوار یەڵدا ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ، کورتەیەکی دەربارەی ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی کۆنگرەی یەکگرتنی هەردووو ڕێکخراوی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان خستەڕوو،  کە بڕیاری سبەی پێنجشەممە بە ئامادەبوون و سەرپەرشتیی جەنابی سەرۆک بارزانی لە هەولێر کۆنگرەکە ببەستن.

پاشان نێچیرڤان حوسێن و مەیسەر نهێلی سکرتێرانی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوان باسیان لە کار و چالاکی و خەباتی ڕێکخراوەیی خۆیان و گرنگیی یەکگرتنەوەی هەردوو ڕێکخراوەکە کرد.

ئینجا مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی ، ئاماژەی بە گرنگیی ڕۆڵ و خەباتی پڕ لەسەروەری هەردوو ڕێکخراوەکە کرد کە ئێستا بە یەکگرتنەوەیان بەرەو قۆناخێکی نوێ و مێژوویی هەنگاو دەنێن.
جێگری سەرۆکی پارتی دەستخۆشی لە مەکتەبی سکرتارییەت و بەرپرسی لق و ناوەندەکان و کادیرانی هەردوو ڕێکخراوەکە کرد بۆ ئەرک و ماندووبوون و خەبات و کارکردنیان  لە پێناو خزمەتکردنی توێژی قوتابیان و لاوانی کوردستان و ڕایسپاردن کە بە شێوەیەکی کاراتر و چالاکانەتر بەردەوامبن لە ئەرکی نیشتمانیی خۆیان لە پێناو زیاتر پەرەپێدانی تواناکانیان لە هەموو بوارەکاندا و برەودان بە هزری نیشتمانپەروەری و داکۆکیکردن لە قەوارەی دەستووری و دەسکەوتە نیشتمانییەکان .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا