سەرۆك وەزیرانی کوردستان هۆکاری نەناردنی مووچەی ئاشکراکرد
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دهۆک ڕایگەیاند؛ حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەرکەکانی خۆی بەرانبەر بە حکومەتی فیدراڵی جێبەجێ کردووە
سەرۆکوەزیران دەشڵێت، هەوڵەکانمان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی بۆ دابینکردنی مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بەردەوامن. سوپاسی خۆڕاگری و پشوودرێژی فەرمانبەر و خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەم کە تا ئێستا زۆر پشوودرێژ بوونە، بەڵام پێویستە ئەوانیش بزانن، ئەوە حکومەتی فیدراڵییە تا ئێستا مووچەی نەناردووە
هەروەها دەڵێت؛ هیوادارین ئەوانیش ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن و چیدیکە بابەتی مووچە تێکەڵی پرسی سیاسی نەکەن و وەک فشار لە دژی هەرێمی کوردستان بەکار نەهێنن.
وەڵام بدەوه