Kurdistan Press - ئەمریکا پەیامی هەیە بۆ پێشمەرگەی کوردستان ئەمریکا پەیامی هەیە بۆ پێشمەرگەی کوردستان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا پەیامی هەیە بۆ پێشمەرگەی کوردستان

ستیڤ بیتنەر كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، هەوڵەكانیان بۆ ئەوەیە وا بكەن وەزارەتی پێشمەرگە ناحزبی بێت، هەروەها پێشمەرگە شەڕ بۆ هەرێمی كوردستان بكات نەك بۆ كەسانێك و كەسایەتیی دیاریكراوی حزبی.

ئەمڕۆ دووشەم 28ـی نیسان، ستیڤ بیتنەر كونسوڵی گشتی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، پرۆگرامی تۆماری پێشمەرگە بریندارەكان كاری لەسەر كراوە، ئەم بەرنامەیە چەندان ئەفسەری سەربازی كاری تێدا دەكەن كە لە بواری تەندروستی لێهاتوون، تەكنیك و ڕێگەی باشیان پێدەدات، تا زانیارییەكانی پێشمەرگە تۆمار بكرێت و سوودیان لێ وەربگیرێت، بەوەش كاروباری تەندروستیی پێشمەرگە بەشێوەیەكی باش بەڕێوە دەبات

زیاتر گوتی، ئەو پلاتفۆرمە بەشێكە لە هەوڵەكانیان، بۆ ئەوەی وابكەن وەزارەتی پێشمەرگە ناحزبی بێت، ئەوەش وا دەكات پێشمەرگە شەڕ بۆ هەرێمی كوردستان بكات نەك بۆ كەسانێك و كەسایەتیی دیاریكراوی حزبی.

باسی لەوەش كرد، ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە لەڕووی ڕاهێنانی پزیشكی و ڕاهێنانی ترەوە یارمەتیی هێزەكانی پێشمەرگەیان داوە، بەوەش توانای پێشمەرگە زیاتر دەبێت تا ڕووبەڕووی هەڕەشە جۆراوجۆرەكان ببێتەوە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه