Kurdistan Press - سەرۆک بارزانی لەهەموو کەسایەتیەکانی جیهان زیاتر شایستەی نۆبڵی ئاشتییە سەرۆک بارزانی لەهەموو کەسایەتیەکانی جیهان زیاتر شایستەی نۆبڵی ئاشتییە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆک بارزانی لەهەموو کەسایەتیەکانی جیهان زیاتر شایستەی نۆبڵی ئاشتییە

 

نۆبڵی ئاشتی بۆ بارزانی

 لە عێراقدا لای پێکهاتە عەرەبیەکان و وڵاتانی عەرەبی بە الزعيم مسعود بارزاني ناوى دەبەن، ئەمریکاو رۆژئاواییەکان بە گەورەو سەرۆک بانگی دەکەن 

سەرۆکێک چیاکانی کردە لانکەی شۆرش و قوربانیدان بۆ كۆتاییهێنان بە دیکتاتۆرییەت و بەدەستهێنانی ئازادی

داهێنەری قۆناغی دیموکراسی و هەڵبژاردن و پەرلەمان و حکومڕانی هەرێمی کوردستان بوو

گوند و شارو شارۆچکەکانی كوردستانی ئاوەدانکردەوە، ئامادەنەبوو لە پێناو پۆستدا كوردستان و چیاكان جێبهێڵێت، ئەمریکاو  وڵاتانی ئیقلیمی داوایان لێكرد ببێتە سەرۆک کۆماری عێراق بەڵام قبوڵی نەكرد و بەرگە کوردییە خاكیەكەی دانەنا

سەرکردەو ئەندازیارێکی کاریگەری پڕۆسەی ئازادی عێراق بوو لە ٢٠٠٣، دوای رووخانی رژێمی بەعس یەکێک بوو لەو سەرکردانەی دەستوورێکی شارستانییان بۆ عێراق داڕشت و عێراقی فیدرالیان دامەزراند

لە ماوەی سەرۆکایەتیەکەی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان شەونخونی کرد بۆ گەشەسەندنی هەرێم و بردییە قۆناغێک دەیان نوێنەرایەتی وڵاتانی زلهێزی دونیای لێکرایەوەو مامەڵەی وڵاتێکی بەهێزیان لەگەڵ کرد

 جەنەراڵی بەزاندنی شەری داعش و تیرۆستان بوو تا لە عێراق و هەرێم تێکیشکاندن بە شاهیدی هاوپەیمانان

پارێزەری پێکهاتەکان بوو لە هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە دوای ئەو هێرشانەی کە داعش کردیە سەر مەسیحیەکان و ئێزدیەکان، پاشان ئاوارەکانی سوریا هاتنە کوردستان ،سەرۆک بارزانی هەرێمی بۆ کردنە پەناگەیەکی پارێزراو و ئارام بۆ بەردەوام بونی ژیان

 

سەرۆکێک پشوو درێژانە خەباتیکرد بێ دابران بێ ماندووبوون تا بەردی بناغەی دەوڵەتی کوردی دانا، ئازایانەو بوێرانە خۆی لەبەرامبەر هیچ فشارێك نەچەماندو بریاری ریفراندۆمی داو کردی

 

ئێستا سەرۆک بووەتە مەرجەعی هەر چوار پارچەی کوردستان،  لەیەک كاتدا سەرقاڵی پرۆسەی ئاشتییە لە (باکوری کوردستان و رۆژئاوای کوردستان ) دەیەوێت خەباتی چەکداری بگۆرێت بۆ خەباتی حوکمرانی و دیپلۆماسی و لەبری شەڕ و ماڵوێرانی، ئاوەدانی و خەباتی مەدەنی برەو پێدەدات 

 

لە رابردوو باشوری کوردستان بە ئەنفال و جینۆسایدی بارزانییەکان و شنگال و کیمیابارانی هەڵەبجەو خەباتی شاخ ناسرابوو لە جیهان 

لە ئێستادا بە دیدگاو بیرمەندی و رۆشنفکری سەرۆک بارزانی هەرێمی کوردستان بووەتە سیمبولی پێکەوە ژیان و ئارامی و ئاشتی و کۆکردنەوەی سەرجەم پێکهاتەو نەتەوە و ئاینزاکان، (رۆژی نزای نیشتمانی) گەورەترین روداوی مێژووی بوو کەلە هەولێر سازدرا و هەمووان زانیان پێگەی هەرێمی کوردستان چەند کاریگەرو ستراتیژییە کە وەک ساباتێکی ئارام هەموان لە ژێریدا دادپەروەرانە ژیان بەرێدەکەن 

 

لەروی سیاسی و دیپلۆماسی بارەگای پێشمەرگەیەك لە سەری بڵند بووەتە چەقی گفتوگۆی ناوچەیی و هەرێمایەتی و عێراقی و جیهانی و كوردستانی بۆ چارەسەری كێشەكان و كردنەوەی گرێكوێرەكان

 

سەرۆکێک بێ دەوڵەت تەنها بە ئیرادەی خوای گەورەو میللەتەکەی و پێشمەرگەقارەمانەکان ئەم هەموو دەستکەوتە بۆ خاک و میللەتەکەی و نەتەوەکەی بەدەست بهێنێ ، لە هەموو کەسایەتییە جیهانییەکان شایستە ترە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێ ببەخشرێ

 

رێباز حەملان

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه