بەفەرمانی بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، نەشتەرگەری لابردنی چەوی ورگ و نەشتەرگەری تایبەت بە دابەزاندنی كێش لەهەموو نەخۆشخانە حكوومی و ئەهلیەكان ڕاگیرا..
تەندروستی سلێمانی، بڵاوی کردەوە: "بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڕیاریدا بە ڕاگرتنی هەموو جۆرەكانی نەشتەرگەری لابردنی چەوری ورگ و نەشتەرگەری تایبەت بەدابەزاندنی كێش لەهەموو نەخۆشخانە حكوومی و نەخۆشخانەكانی كەرتی تایبەت بۆ ماوەیەكی كاتی.ٓ
جەخت کراوەتەوە، ئەم جۆرە نەشتەرگەرییانە ڕادەگیرێت تاوەكوو بە هەماهەنگی سەندیكای پزیشكانی كوردستان و كۆمەڵە پزشیكیەكان ڕێنوێنی نوێی تایبەت بەو جۆرە نەشتەرگەرییانە دەردەكرێن.
لە نووسراوێكی بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاگاداری هەموو نەخۆشخانەكانی كەرتی تایبەتی كردەوە هەموو جۆرەكانی نەشتەرگەری تایبەت بە دابەزاندنی كێش و لابردنی چەوری بوەستێنن لەپێناو بەرژەوەندی گشتی تاوەكوو بە نووسراوێكی تر ئاگاداریان دەكەنەوە، بەپێچەوانەوە ڕێكاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیكار دەگیرێتەبەر.
ئەمە لە کاتێکدایه، ئەمڕۆ ئافرەتێک لە نەخۆشخانەیەک لە سلێمانی بەهۆی نەشتەرگەری چەوری ورگ گیانی لەدەستدا.
وەڵام بدەوه