Kurdistan Press - نڕخی زێڕ فڕی نڕخی زێڕ فڕی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نڕخی زێڕ فڕی

بەراورد بە دوێنێ، بەهای زێڕ لە بازاڕەكانی دنیادا رووی لە بەرزبوونەوە كردووە، ئەمەش كاریگەریی لەسەر نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی كوردستان دروست كرد.

ئەمڕۆ دووشەم 21ـی نیسان، شاخەوان مەمەد لە زێڕنگریی ئیمان، بە "وشە"ـی راگەیاند، نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەرز بووەتەوە، ئەوەش بەپێی گۆڕانكاری لە نرخی زێڕ لە بۆرسەی دنیا.

باسی لەوەش كرد، نرخی یەك ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەكانی دنیادا بە سێ هەزار و 386 دۆلار مامەڵەی پێوە كرا، لە كاتێكدا هەفتەی رابردوو نرخی ئۆنسەیەك زێڕ گەیشتە سێ هەزار و 160 دۆلار.

نرخی زێڕ بەراورد بە ساڵانی رابردوو بەرزبوونەوەیەكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، ئێستە نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیەیە:

مسقاڵێك زێڕی عەیار 18 بە 597 هەزار دینارە

مسقاڵێك زێڕی عەیار 21 بە 696 هەزار دینارە

مسقاڵێك زێڕی عەیار 24 بە 795 هەزار دینارە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه