سێ حاڵەتی نوێی تای خوێنبەربوون لە کەرکووک تۆمارکران
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی ئازادی کەرکووک ڕایگەیاند
ئەمڕۆ سێ حاڵەتی دیکەی توشبون بە تای خوێنبەربون تۆمارکراوە.
توشبوەکان دوو کوڕ و کچێکی تەمەن 15 ساڵانە و لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدان
هەر سێ توشبوەکە بەهۆی خواردنی گۆشتی سورەوە توشی پەتاکە بون و دۆخی تەندروستییان جێگیرە و چارەسەر وەردەگرن.
تا ئێستا حەوت حاڵەتی توشبو بە ڤایرۆسی تای خوێنبەربون تۆمارکراوە و دو کەسیش بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە
وەڵام بدەوه