وەزارەتی پەروەردە بۆ پشووی سبەینێ لە ناوەندەکانی خوێندن بڕیاریدا و دەڵێت، "پشووەکە قوتابخانەکان ناگرێتەوە و دەوام ئاساییە.".
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەموو قوتابیانی خوێندنی سریانی سبەینێ پشوویان دەبێت، ئەگەر تاقیکردنەوەشیان هەبێت ناکرێت و تاقیکردنەوەکەیان بۆ دەخرێتە ڕۆژانی دوای پشووەکان.
پێشتر فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە و دووشەممە و سێشەممە، 20 و 21 و 22ـی نیسانی 2025، بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە (قیامە)ی حەزرەتی مەسیح (د.خ)، تەنها بۆ پێکهاتەی مەسیحییەکان لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
.
وەڵام بدەوه