Kurdistan Press - جێگری وەزیری دەرەوەی توركیا گەیشتە لای سەرۆکی حکومەت بەڕێز مەسرور بارزانی جێگری وەزیری دەرەوەی توركیا گەیشتە لای سەرۆکی حکومەت بەڕێز مەسرور بارزانی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

جێگری وەزیری دەرەوەی توركیا گەیشتە لای سەرۆکی حکومەت بەڕێز مەسرور بارزانی

سەرۆكی حكوومەت پێشوازی لە جێگری وەزیری دەرەوەی توركیا كرد و گفتوگۆیان كرد لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەرنادەی نەوتی كوردستان و گرنگی ئەنجامدانی پڕۆژەی ستراتیجی رێگەی گەشەپێدان و بەستنەوەی وڵاتانی كەنداو و عێراق و هەرێمی بە توركیا. 

ئەمڕۆ هەینی 18ی نیسان بە پێی راگەیەنراوێكی نووسینگەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم پێشوازی لە نوح یەڵماز‌ جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا كرد.

لە راگەیەنراوەكەی نووسینگەی سەرۆكی حكوومەتدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا برەودان بە پێوەندی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.  

زیاتر هاتووە، هەروەها گفتوگۆ لەبارەی گرنگیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهان کرا،  هەروەها باس لە گرنگیی ئەنجامدانی پڕۆژەی ستراتیجی ڕێگەی گەشەپێدان و بەستنەوەی وڵاتانی کەنداو و عێراق و هەرێمی بە تورکیا و ئەوروپا لە ڕێگەی هێڵی ئاسنین کرا. 

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەدا ، بیروڕایان لەبارەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا ئاڵۆگۆڕ کرد و پشتیوانیی خۆیان بۆ سەرخستنی پرۆسەکە دووپات کردەوە. لەمبارەیەوە جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا ، سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی کرد بۆ پشتیوانیی لە پرۆسەکە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه