شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرای کرد کە شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین و تەرزە بەڕێوەیە و لەکۆتایی ئەم مانگەدا ڕوون دەبێتەوە کە شەپۆلەکە لاوازە یاخود مامناوەند و بەهێزە.
هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "بەگوێرەی نوێترین پێشبینییە سەرەتاییەکانی مەودا مامناوەندی سەنتەری کەشناسی ئەمریکی و ئەورووپی GFS و ECMWF لە سەرەتای مانگی پێنج حاڵەتێکی تری ناسەقامگیری کەشوهەوا ڕوو لە وڵاتانی شام، تورکیا، باکووری سعودیە، هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات."
ئاماژەشی بەوە داوە: "ئێستا شەپۆلەکە لەسەر نەخشە بەدیار کەوتووە، بەڵام جێگیر نییە و لە کۆتایی مانگی چوار ڕوون دەبێتەوە کە شەپۆلەکە لاوازە یاخود مامناوەند و بەهێزە."
ئەوەشی خستووەتە روو: "لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو کەشێکی ناسەقامگیر ڕوو لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و تاوەبارانی بەهاری و هەورەبرووسکە لەم ناوچانە دەستپێدەکاتەوە و لە 72 کاتژمێری داهاتوو دەردەکەوێت کاریگەری ئەو شەپۆلە ناوچە دەشتاییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، کەرکووک و گەرمیان دەگرێتەوە یاخود نا."
وەڵام بدەوه