Kurdistan Press - روونکردنەوە لەبارەی دوو ڕۆژی پشوو روونکردنەوە لەبارەی دوو ڕۆژی پشوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

روونکردنەوە لەبارەی دوو ڕۆژی پشوو

‌هه‌فته‌ی داهاتوو دوو رۆژ لە عێراق و رۆژێك لە هەرێمی كوردستان بۆ فەرمانبەرانی كریستیان لە دامودەزگاكانی حكوومەت پشووی فەرمی دەبێت، وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش دەڵێت: " بۆ هەموو قوتابییانی خوێندنی سریانی یەك رۆژ پشوو دەبێت."

ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی فیدراڵ، لە روونكردنەوەیەكدا لەسەر پەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردووەتەوە: "ئەنجوومەنی وەزیران لە كۆبوونەوەی رۆژی 15/4/2025دا رەزامەندیی داوە، كە ڕۆژانی 20 و 21ی 4 (ده‌كاته‌ یه‌كشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌)ی هه‌فته‌ی داهاتوو، پشووی فه‌رمی ده‌بێت بۆ سەرجەم فەرمانبەران لە پێكهاتەی كریستیانە لە عێراقدا، ئەویش بە بۆنەی (ڕۆژی هەستانەوە)."

ئاماژە بەوەش دراوە، پشووەكە هەموو فەرمانبەران ناگرێتەوە، تەنیا بۆ پێكهاتەی كریستیانە.

لای خۆیەوە، سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان راگەیاند: "لەبەر ئەوەی بڕیارێكی پێشووتر هەیە، بۆیە رۆژی يەكشەممە 20/4/2025، بە بۆنەی (ڕۆژی هەستانەوە)، بۆ فەرمانبەرانی پێكهاتەی ئایینیی كریستیان لە تەواوی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێـت."

سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان راگەیاند: "رۆژی یەكشەممە 20/4/2025، بۆ هەموو قوتابییانی خوێندنی سریانی پشوو دەبێت و لەو ڕۆژەدا تاقیكردنەوەشیان هەیە، بەڵام ئەوان تاقیكردنەوەكە ناكەن."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه