Kurdistan Press - بارانی ئەم مانگە زۆر بە رەحم بوو بارانی ئەم مانگە زۆر بە رەحم بوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بارانی ئەم مانگە زۆر بە رەحم بوو

بارانی چه‌ند رۆژی رابردوو، كاریگه‌ریی راسته‌وخۆی هه‌بووه‌ له‌سه‌ر گه‌نمی جووتیاران و له‌ دوو هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌گه‌ر به‌ بڕی جیاواز به‌رده‌وام بێ، گه‌نم زۆر زیاتر ده‌بووژێنێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 16ی نیسان، شاڵاو جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سلێمانی، راگه‌یاند، له‌ مانگی چواردا باران بۆ گه‌نم زۆر پێویسته‌ و گه‌نم ده‌بووژێنێته‌وه‌.

ئه‌و روونی كرده‌وه‌، له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنووری سلێمانی گه‌نم له‌م مانگه‌دا زۆر پێویستی به‌ باران هه‌یه‌، ئه‌وه‌ی له‌م هه‌فته‌یه‌ باری زۆرباش بوو، ئه‌گه‌ر له‌و دوو هه‌فته‌یه‌ تری مانگی نیسان به‌ بڕی جیاواز چه‌ند ملیمێكی تر باران ببارێت، گه‌نم به‌ته‌واوی ئاو ده‌خواته‌وه‌ و گه‌شه‌ ده‌كات.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ خه‌سره‌و جاف جووتیاری نموونه‌یی، راگه‌یاند، له‌ شاره‌زوور و عه‌ربه‌ت و پێنجوێن باران باش بووه‌، چه‌ند ناوچه‌یه‌ك هه‌ن بارانی كه‌میان لێ باریوه‌، وه‌ك سنووری گه‌رمیان و راپه‌ڕین، ئه‌گه‌ر دوو شه‌پۆلی تری ئاوا ببارێت، گه‌نم زۆر به‌باشی گه‌شه‌ ده‌كات و گوڵه‌كه‌ی پڕ ده‌بێت.

پێویسته‌ بگوترێت به‌هۆی كه‌میی دابارین له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵدا، له‌ هه‌ریه‌ك له‌ سنووری گه‌رمیان، چه‌مچه‌ماڵ، راپه‌ڕین و هه‌ولێر، مه‌ترسیی له‌ناوچوون یان كه‌مبوونه‌وه‌ی گه‌نم هه‌یه‌.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه