گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، لە پڕۆژەی رووناكی نابێت خەڵك زیان بكەن و ئەو قسەیەی لە سەرەتاوە كردوومانە و دەیڵێینەوە، خەڵك بزانن ئەو پڕۆژەیە لە خزمەتی ئەوان و لە بەرژەوەندیی ئەوانە.
ئەمڕۆ چوارشەم 16ـی نیسان، پێشەوا هەورامانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، پڕۆژەی رووناكی پڕۆژەی خەڵكە، بەهیچ شێوەیەك حكوومەت نە هەدەفی هەیە و نە ئەو نیازەی هەیە نرخ گران بكات.
زیاتر گوتی، لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستاندا نرخی كارەبای پڕۆژەی رووناكی دیاری دەكرێت، ئەو پڕۆژەیە بەردەوامە و لە خزمەتی خەڵكە.
باسی لەوەش كرد، پێویستە خەڵك نیگەران نەبن و نرخەكانیش لە بەرژەوەندیی خەڵك دەبێت، ئێستە كارەكانی زۆر بەباشی بەڕێوە دەچن.
ئەوە لە كاتێكدایە ئێستە 415 هەزار خێزانی هەرێمی كوردستان لە پڕۆژەی رووناكیی كارەبای 24 سەعاتی سوودمەند بوونە، بوونەتە خاوەنی كارەبای خۆیان بەبێ ئەوەی هیچ كارەبایەكیان ببڕێت.
وەڵام بدەوه