Kurdistan Press - کارەکانی یەکەمین کۆنفرانسی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر کۆتایی هات کارەکانی یەکەمین کۆنفرانسی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر کۆتایی هات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کارەکانی یەکەمین کۆنفرانسی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر کۆتایی هات

ئەمڕۆ سێشەممە 15-4-2025، بە ئامادەبوونى ساسان عەونى، وەزیرى شارەوانى و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر دووەمین ڕۆژی کۆنفرانسی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بەڕێوەچوو.

لە دووەمین ڕۆژی کۆنفرانسەکەدا سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر و جێگرى پارێزگار و سەرۆکی شارەوانی هەولێر و بەرێوەبەرى گشتیى ئاو و ئاوەڕۆ  و ژمارەیەکى تر لە ڕاوێژکارانى وەزارەت و نوێنەری وەزارەتەکان و مامۆستایانى زانکۆ و ئەندازیاران و پسپۆڕان، ئامادە بوون .

کۆنفرانسى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر بە هەماهەنگى زانکۆى سەڵاحەدین و زانکۆی تیشک لە ژێر ناونیشانى " لەپێناو پەرەپیدانى بەردەوام بۆ شارى هەولێر " ڕێکخرابوو.

لە ڕێورەسمێکدا، لەلایەن وەزیرى شارەوانى و گەشتوگوزار و پارێزگارى هەولێر، لەپاى هەماهەنگى و هاوکاریان لەگەڵ سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر، ڕێزلێنان پێشکەش بە ژمارەیەک لە بەشداربووانى کۆنفرانسەکە کرا.

جێگەى باسە، یەکەمین کۆنفرانسى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر، چەندین تەوەری لەخۆگرت لەوانە، پڕۆژەکانى ڕیگاوبان و ڕیکخستنەوەى هاتوچۆ، نەخش و زەخرەفەى کوردى، وزە نوێبووەکان و پیسبوونى هەوا، ڕووبەرى سەوزایی و مۆڵەت و ڕووپۆشى باڵەخانەکان، خۆڵ و خاشاک، کارگێڕى و کەمکردنەوەى ڕۆتین، ڕێکخستنەوەى تابلۆکان و لافاو، ڕوودان و ڕێگەگرتن لە ئاگرکەوتنەوە، سیستەمى ئاوەڕۆ  کە لەلایەن پسپۆڕان و شارەزایانەوە گفتوگۆى زانستى لەبارەوە کرا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا