Kurdistan Press - سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ، یادی به‌ئازاری سی و حەوت ساڵه‌ی شاڵاوه‌ به‌دناوه‌كانى ئەنفال ده‌كه‌ينه‌وه‌ کە ساڵی ١٩٨٨ لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراقەوە ئەنجام درا و تیایدا زیاتر لە ١٨٢ هەزار منداڵ و ژن و پیاوی گەلی کوردستان بوونە قوربانی‌. ئەنفال یەکێک لە دڕندانەترین تاوانەکانی جینۆساید بوو لە مێژوودا كه‌ هێشتا کاریگەرییە ئازاربەخشەکانی لە ویژدان و یادەوەریی گه‌له‌كه‌ماندا ئامادەن.

لەم ياده‌دا، بە ڕێز و شكۆدارييه‌وه‌ شەهیدانی ئەنفالکراو بەبیر ده‌هێنینەوە و سڵاو له‌ بنەماڵە و كه‌سوكارى خۆڕاگریان دەکەین. دووپاتی دەکەینەوە کە حکوومەتی فیدراڵی عێراق، بەرپرسیاريه‌تيی یاسایی و ئەخلاقی هەیە لە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوان له‌ هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه‌. پێويسته‌ بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکانى عێراق جێبه‌جێ بكات کە ئەنفالی وەک جینۆساید و تاوانی دژی مرۆڤایەتی ناساندووه‌.

جه‌خت ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ هه‌موو لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان كار ده‌كه‌ن بۆ پێشکەشکردنی پشتگیری و چاودێری بۆ بنەماڵەی شەهیدان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئەنفالکراوەکان و دۆزينه‌وه‌ و گێڕانه‌وه‌ى ڕوفاته‌كانيان بۆ نيشتمان، هەروەها بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ بەدەستهێنانی دانپێدانانی نێودەوڵەتيی تەواو بە تاوانی ئەنفالدا وەک جینۆساید

 

قەوارە و ده‌ستكه‌وته‌كانى هەرێمی کوردستان، بەرهەمی قوربانیدانی شەهیدانن. لەم یادەدا، داكۆكى له‌ یەکڕیزی و پێکەوەيى بۆ پاراستنی مافە دەستوورییەکانمان و بنیاتنانی داهاتوویەکی باشترى پڕ له‌ دادپەروەری و ئاشتی بۆ گەلى كوردستان، ده‌كه‌ينه‌وه‌

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه