سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە هەردوو بەڕێزان نوری مالیكی و هومام حمودی دەكات
ڕۆژی یەكشەممە 13ی نیسانی 2025 سەرۆك مەسعود بارزانی لەڕێی نامەیەكدا پیرۆزبایی لە بەڕێز نوری مالیكی سكرتێری گشتیی حزبی دەعوەی ئیسلامی كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی وەك سكرتێری گشتیی حزبی دەعوەی ئیسلامی لە كۆنگرەی نۆزدەهەمی حزبی دەعوەی ئیسلامیدا.
هەروەها هەمان ڕۆژ لەڕێی نامەیەكی تر پیرۆزبایی لە بەڕێز د. هومام حمودی سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق كرد بە بۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەك سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق لە خولی چواردەهەمی حزبەكەیاندا.
وەڵام بدەوه