نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی ئاراستەی نووری مالیكی ئەمینداری گشتیی حزبی دەعوەی ئیسلامی كرد.
لە پەیامەكەدا هاتووە، بە بۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەیان بە ئەمینداری گشتیی حزبی دەعوەی ئیسلامی لە كۆنگرەی نۆزدەیەمیدا، بە گەرمی پیرۆزبایی لە نووری مالیكی دەكەم، هیوای سەركەوتن بۆ خۆیان و حزبی دەعوە دەخوازم.
"نوێكردنەوەی متمانە، ڕەنگدانەوەی ئەو خزمەت و ڕۆڵە سیاسییە دیارەیە كە بینیویانە و مایەی ڕێز و پێزانینە. دڵنیام ئەزموون و شارەزایی بەشدار دەبێت لە بەهێزكردنی دیالۆگی نیشتمانی و پتەوكردنی بنەماكانی سیستمی دیموكراسی و هاوبەشی و لێكگەیشتن لە نێوان هەموو پێكهاتەكانی گەلی عێراقدا"، لە ناوەڕۆكی پەیامەكەدا وا نووسراوە.
وەڵام بدەوه