Kurdistan Press - پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو سەردانی باوکی ئاڤێستا دەکات پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو سەردانی باوکی ئاڤێستا دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو سەردانی باوکی ئاڤێستا دەکات

بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە پرۆسەی کاری تیمەکانی بەرگری شارستانی لە هەوڵەکانی گەڕان بە دوای تەرمی ئاڤێستا سەید یوسف، سەر لە بەیانی ئەمرۆ 12.4.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، کەس و کارو ئەو تیمانەی لە شوێنی رووداوەکە لە نزیک رووباری تەنگانور سەرقاڵن بەسەرکردەوە…
پارێزگاری هەولێر بە پەرۆشەوە گوێبیستی باوکی ئاڤێستای بوو، دڵنەوایی کردو جەختی لەسەر فەرمان و راسپاردەکانئ سەرۆک بارزانی کردەوە کە هەموو هەوڵێک بۆ دۆزینەوەی ئاڤێستا بخەنە گەرو لە هەوڵەکانیان ماندوو نەبن و بەردەوام  بن، هاوکات پارێزگاری هەولێر، تیمەکان بەدوا گەرانی بەسەر کردەوەو تاکیدی لەبەردەوامی کارکردن تا دۆزینەوەی تەرمی ئاڤێستا کردەوە، کە هەموو شەقامی کوردی نیگەران کردەوەو خەفەتباری گەیاندە کەس و کاری…

جێگەی وەبیرهێنانەوەیە پێنجشەممەی رابردوو مەلا مستەفا مەسعود بارزانی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ پارێزگاری هەولێر، وێڕای سوپاس و دەست خۆشی لە سەرجەم تیمەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ماوەی چەند ڕۆژێکە بەردوامن لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی تەرمی ناوبراو، بۆ بەجێگەیاندنی ڕاسپاردە و فەرمانی سەرۆک بارزانی، لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا بەڕێزیان، پارێزگاری هەولێری ڕاسپارد کە تیمەکانی بەرگری شارستانی و تیمی فڕۆکەوانی فریاگوزاری شاری هەولێریش، لە سنووری (بێخمە تا قەزای خەبات) بخرێنە ئەرک و هەوڵەکان چڕتربکرێنەوە بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئاڤێستا یوسف.

شایەنی وەبیرهێنانەوەیە ئاڤێستا یوسف بەرزنجی، تەمەن 27 ساڵ، دانیشتووی هەولێر، رۆژی 5ـی نیسانی 2025 کەوتە نێو رووباری تەنگاتوور لە قەزای مێرگەسۆر و تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه